بەرپرسی ڕێگاوبانی ئوستانی سنە ڕۆژی هەینی لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند، زیاتر لە ٨٠ لەسەدی هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوی هاتووچۆ پەیوەندی بە هەڵەی شۆفێرانەوە هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕووی کوالێتی ئۆتۆمبێل و ڕێگاوبانی جاددەکانەوە هیچ جۆرە ئیستانداردێک بوونی نییه.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٣ هەزار و ٣٠٥ هاووڵاتیی بەتەنیا لە ئوستانی سنە بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه گیانیان لەدەستداوە و بەوتەی شارەزایان نەبوونی کواڵێتی لە ئۆتۆمبێلەکانی بەرهەم هاتووی ناوخۆی ئێران و خراپی ڕێگاوبانەکان دوو هۆکاری سەرەکی کەوتنەوی ڕووداوی هاتووچۆ و هاوکات هۆکاری گیان لەدەستدانی سەر نشینانی ئەو ئۆتۆمبێلانەن کە تووشی ڕووداو دەبنەوە.