به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و شەڕ له‌گه‌ڵ گەریلاکانی “پەکەکە” به‌سەدان گوند لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک چۆڵكراون و به هه‌زاران كه‌سیش له ماڵ و حاڵیان ئاواره‌كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان تەنیا لە سنووری “ئامێدی” “195 گوند بەهۆی شەڕەوە چۆڵکراون، هه‌روه‌ها شەڕی تورکیا و پەکەکە کاریگەری زۆری هەبووە و وایکردووە ئاوەدانکردنەوەی ژمارەیەک لە گوندەکانی دیکەش په‌كی بكه‌وێت. گوندەکانی سەر بە قەزای ئاکرێش بەدوور نەبوون لە کاریگەرییەکانی ئەو شەڕە و لەوکاتەوە شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە هەیە، 25 گوند لە سنووری ئاکرێ و ٢٥ گوند له سنووری زاخۆش چۆڵکراون. له پارێزگای هه‌وڵێر ١٨٣ گوند و له قه‌زای شێخان ١٠ گوند چۆڵكراون و دانیشتووانه‌كه‌ی ئاواره‌ی شاره‌كانی دیكه بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌رته‌شی توركیا به‌بیانووی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ٣٠ كیلۆمتر هاتووه‌ته نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان و لانیكه‌م ١٨٠ بنكه‌ی نیزامی نایاسایی دامه‌زراندووه.