ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەری ئوستانی کرماشان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، رێژەی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر لەو شارەدا نزیکەی ٦ لەسەد زیادی کردووە و لە ئێستادا ٨٠ هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو شارە گیرۆدەی ماددەی هۆشبەرن.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی ڕژیم، ڕێژەی بوونی ماددەی هۆشبەر لە شاری کرماشان بە بەراورد له گهڵ ساڵی ڕابردوو ٣٧ لەسەد زیادیکردووە و ئاماری ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر لەو شارەدا زیاترە لە هەموو شارەکانی دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان.