به‌پێی ئه‌و ئامار داتایانه‌ی كه ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن ڕێكخراو و میدیاكانی سه‌ر به وڵاتی توركیه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته له مانگی مه‌یدا زیاتر له ٧٣ له‌سه‌دی تێپه‌ڕاندووه و كه ئه‌مه زۆرترین ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانه له وڵاتی توركیه كه له ماوه‌ی ٢٤ ساڵی ڕابردوودا تۆمار كرابێت.
ئه‌و ئامارانه‌ی كه ڕۆژی هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه نرخی گواستنه‌وه ١٠٧ له‌سه‌د گرانتر بووه و مادده خۆراكییه‌كانیش به ڕێژه‌ی ٩١ له‌سه‌د نرخه‌كانی زیادی كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیری توركیه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری نه‌رێنی و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌هاكه‌ی له به‌رانبه‌ر دۆلار كه‌م ده‌بێته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م هه‌ڵاوسانه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر ئاسایش و بژێوی ژیانی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته درووست كردووه و له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو چه‌ندین خۆپیشاندانی گه‌وره به‌و مه‌به‌سته‌وه به‌ڕێوه چووه.