به‌پێی ئاماری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌رمه‌نستان، ڕیژه‌ی قۆربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی گه‌وره‌ی “ئیره‌وان”، گه‌یشتووه‌ته شه‌ش كه‌س و ٦٠ كه‌سیش برینداربوون و چاره‌نووسی ١٨ كه‌سی دیكه‌ش نادیاره.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له بازاڕێكی گه‌وره‌ی ته‌قه‌مه‌نی و یاری ئاگر له بازاڕێكی گه‌وره‌ی “ئیره‌وان”ی پایته‌ختی وڵاتی ئه‌رمه‌نستان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٦٠ كه‌س برینداربوون و چاره‌نووسی ١٨ كه‌س دیار نییه كه یه‌كێكیان شارۆمه‌ندێكی ئێرانی و دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌یه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیس، گه‌ڕان به شوێن ونبوواندا به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیان هه‌یه.