له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سێ لاو به‌ناوه‌كانی “فه‌ردین ڕه‌حمانی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “پوش ئاباد”ی شنۆ، “هه‌ژار عه‌نایه‌تی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی بۆكان و “ئۆمێد سه‌رمه‌ستی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی “دێولان”، له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كوتاییان به‌ژیانیان هێناوه.
خراپی باری ئابووری، بێكاری و بێهیوایی، زه‌وتكردنی ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سه‌پاندنی كه‌شی ئه‌منییه‌تی له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامییه‌وه، بووه‌ته هۆی نائۆمیدی لاوان و گه‌نجانی ئێران و له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری له چاو ئۆستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌رزتره، ڕێژه‌ی خۆكوژیش تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته‌سه‌ره‌وه. به‌پێی تۆژینه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ته‌مه‌نی خۆكوژی له ئێران گه‌یشتووه‌ته ١٢ ساڵ و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به ژیان و ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن.