ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئۆستانی ئیلام ڕایانگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٣٣ كه‌سی دیكه تووشی وایرۆسێكی نوێی كۆرۆنا بوون و ڕێژه‌ی تووشبووان بۆ جارێكی دیكه چووه‌ته‌سه‌ره‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراوی جیهانی بێهداشت له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هۆشدارییان له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا دابوو و وایرۆسێكی نوێی كۆرۆنایان له وڵاتی هیندووستان شناسایی كردووه كه توانای بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه و نیشانه‌كانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه جیاوازه له وێرژنه‌كانی دیه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا. شایانی باسه كه له شاره جیاجیاكانی ئێرانیش ڕێژه‌ی تووشبوون به وایرۆسی كۆرۆنا چووه‌ته‌سه‌ره‌وه و به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمان هۆشداری ده‌ده‌نه خه‌ڵك تاكوو ڕێكاره‌كانی پێشگیری له تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه بگرنه‌به‌ر.