به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ی بێهداشت و ده‌رمانی ئۆستانی كوردستان، ڕێژه‌ی تووشبووانی په‌تای “وه‌با” له شاری مه‌ریوان گه‌یشتووه‌ته ٢٧ كه‌س و له شاری سنه‌ش سێ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوون به په‌تای “وه‌با” له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ریكراون.
به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان، تا ئه‌م كاته ٣٠ كه‌س تووشی نه‌خۆشی “وه‌با” بوون و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام ده‌ڕواته سه‌ره‌وه. به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان، هۆشداری ده‌ده‌نه خه‌ڵك كه ئاگاری ته‌ندرووستی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بن و ڕێكاره‌كانی پێشگیری له‌و په‌تایه بگرنه‌به‌ر.