به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شه‌ڕی ناوخۆی سووریه، له ماوه‌ی ئه‌و ١٠ ساڵه‌دا كه شه‌ڕ به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه و هێزه‌كانی سوپای پاسدارانیش له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شدارن، زیاتر له ٣٠٧ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٨٩ی هه‌تاوی واته له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی ئه‌و شه‌ڕه‌وه هه‌تا ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له‌و ڕاپۆرته‌دا تۆمار كراوه. شایانی باسه ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی برسیه‌تی و نه‌بوونی ئاو و ده‌رمانی پزیشكیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌و ڕاپۆرته‌دا تۆمار نه‌كراوه.