به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاریی شاری سنه ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، به‌بۆنه‌ی ١ی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار، ڕۆژمێری كرێكارییان چاپ و له نێو كرێكارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تیی ١و ٢ و ٣ی ئه‌و شاره بڵاو كرده‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكییه ته‌بلیغییه له لایه‌ن به‌شێك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی شاری سنه‌وه و به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژمێری كرێكاریی له نێو كرێكاراندا و له‌به‌رده‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ١و ٢ و٣ به‌ڕێوه‌چوو كه به گه‌رمی پێشوازی لێ‌كرا.