کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چارەنووسی دەوڵەتی خاتەمی لە چاوەڕوانی دەوڵەتی روحانیدا

لەم روژانەدا بە روونی دیارە کە لە دیاری کردنی سیاسەتە کڵانەکانی ڕژیمدا دەوری دەوڵەتی رۆحانی ونە. لە هەر کوێەکیش هەوڵێک لەم بوارەدا لە لایەن کاربەدەستانی دەوڵەتەوە ئەدرێت، لە مەودایەکی کورتدا باڵی ڕەقیب کە ئەهرومە سەرەکیەکانی بەدەستەوەیە بە شێوەی ئاشکرا پوچەڵیان ئەکاتەوە. لە ئێستاوە دیارە کە مەجلیسی شوڕای ئیسلامیش گوێ بە فرمانی ئەم ناوەندە سەرەکیانەی دەسەلات ئەکرێت. هەمو ئەم دیاردانە نیشانی ئەدەن کە بەهەر ڕادەیەک لە کۆتایی دەورەی چوار ساڵەی سەرۆک کۆماری رۆحانی نزیک تر ئەبینەوە، ڕەوتی بێ دەسەڵات بوونی ئەو و دەوڵەتەکەشی لە لایەن سپا و خامنەییەوە خێراتر ئەبێت. ئەمە هەمان ڕەوتێکە کە لە هەردو دەورەی سەرۆک کۆماری خاتەمیدا، دەوڵەتەکەی ئەوی کردبوە ناوەندێکی کارتۆنی و بێ دەور لە سیاسەتی ورد و کڵانی ئێراندا. خاتەمی ئەم سوکایەتیەی قەبوڵ کرد و سەر شۆڕانە لە بەرانبەر ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی دابوو، مەیدانەکەی چۆڵ کرد. ئێستا رۆحانیش بەرەو ئەوە دەچێت گیرۆدەی هەمان چارەنووس بێت. لەم پێوەندەدا دەکرێ ئاماژە بە چەند نمونەی تازه‌ بکرێت: 752

محەممەد جەواد زەریف بەم دواییانە لە ئیجلاسی ئوسلۆ سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سووریه‌ بە جان کری وەزیری دەرەوەی ئامریکای وتوە:” ئێران ئامادەیی ئەوەی هەیە کە سەبارەت بە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی سیاسی نەرمی زیاتر بنوێنێ.” تا ئەو جێگایەی جان کری دوای کۆبونەوەکە بە هەواڵنێرانی وت: من لە قسە کردن لەگەڵ محەممەد جەواد زەریفدا هستم کرد کە ڕەنگە ئیمکاناتێک بەدی هاتبێت.” چەند رۆژ دواتر خامنەیی لە جەلەسەیەکدا لەگەڵ خوێنکارانی زانکۆکانی ئێراندا بە ئاماژە کردنێکی ناڕاستەوخۆ بەم قسانە وتی:” ئیدیعای ئامریکاییەکان لەبارەی هاوئاهەنگی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە مەسایلی ناوچەیی و لە وانە سوریە، رەد ئەکەینەوە” و لە درێژەدا جەختی کردەوە:” ئێمە ئەم جۆرە هاوئاهەنگیانەمان ناوێ لەبەر ئەوەی ئه‌وان ئامانجی سەرەکیان نەهێشتنی حزوری ئێرانە لە ناوچەکەدا.”

لە پێش ئەم قسانەی خامنەییدا سپای پاسدارانیش، لە زمان قاسم سولەیمانیەوە بە هەڕەشە کردنی ڕاستەو خۆ بۆ روخاندنی میر نشینی بەحرین لە ڕێگای حەرەکەتی چەکداریەوە، هەوڵیدا فەزاکە بە شێوەیەک بشێوێنێ، کە جەواد زەریف دەرفەتی تێکرار کردنەوەی قسەی ئاشتی خوازانەی سەبارەت بە هاوکاری ئێران و ئامریکای لەسەر مەسەلە ناوچەییەکان نەبێت.هەیئەتی دەوڵەت لە چاوپێکەوتن لەگەڵ خامنەییدا بە زمانێکی گەلێک محافزە کارانە باسی پێویستی لاچونی حەبسی خانەگی لەسەر موسەوی و کەروبی و زارا ڕەهنەوەرد ئەکەن و خامنەیی بە زمانێکی توند پێیان ئەڵێ:” هەڵویستی من سەبارەت بە فیتنەی ساڵی ٨٨ بە تەواوی روونە و پێداگر و هەستیاریشم لەسەری و هۆکاریشە بۆ، پشتیوانی نەکردنم لە کەسانێک کە سەرچاوەی فیتنە بوون و یان سوئیستیفادەیان لێ کردوە و تا ئێستاش لێی پەشیمان نین” و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ڕەنگە هێندێک کەس بە هۆی گرایشی تایبەتی خۆیان، مه‌یلی بە ئامادە بوون لەبەرانبەر ” فیتنە” یاندا نەبێت بەڵام نابێ لە منیش بە قازانجی فیتنە کەڵک وەربگیرێ.لە نمونەیەکی تردا، بەشوێن تەوافوقی هەستەیی ناسراو بە بەرجامدا رۆحانی هەوڵیداوە تا بە قەراردادی نوێی نەوتی، تەرحە نەوتی و گازیەکانی ئێران بۆ پەیمانکاران زیاتر سرنج ڕاکێش بکات و زەمینەی هەناردە کردنی تێکنولۆژی نوێی رۆژ بۆ ئێران لە لایەن ئەم شیرکەتانەوە فەراهەم بکات. خامنەیی لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ خوێندکاران، لە بەرانبەردا ئەڵێ:” تا کاتێک کە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی وڵاتدا، گۆڕانكاری پێویست لەم قەراردادانەدا نەکرێت، قەت ئەم قەراردادانە ئیمزا ناکرێن.”خامنەیی تەنیا بە هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە کەڵانەکانی رۆحانیەوە ناوەستێ ئەو لەم کۆبونەوەیەدا دەڵێ: ئەگەر تا ئێستا بە شێوەی ئاسایی دەستی وەرنەداوەتە کاروباری پێوەندیدار بە سیاسەتی وردی رۆژانه‌وه‌، ئەگەر بە پێویستی بزانێت له‌مه‌به‌دوا لە ورد ترین بابەتەکانیشدا دخاڵەت دەکات. شتی تری لەم بابەتە زۆرن و بەگشتی دەریدەخەن کە ئەوە سپای پاسدارانە کە سیاسەتە کەڵانەکانی خۆی بە ڕژیم دیکتە دەکات. له‌ راستی دا کە قەیرانە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی داوێنگیری ڕژیم قوڵ تر بووەتەوە و ئاسۆیه‌كیش بۆ باشتر بوونی لە ئارادا نییە. درگای باخێکی سەوز کە ئامریکا لە دەورەی وتوویژە هەستەییەکاندا پیشانی ڕژیمی ئەدا، هەرگیز ناکرێتەوە مەگەر ئەوەی کە وەک جان کری و جەواد زەریف دەڵێن، کۆماری ئیسلامی ببێتە هاوکاری ئامریکا لە قەیرانە ناوچەییەکاندا. لایەنی ئامریکایی خاوەن ئەزمون تر لەوەن کە مەیدان بە ئابووری شپرزە و داڕماوی ئێران بدەن تا بە دەستەبەر کردنی داهاتی زیاتر، حزوری خۆی لە بەرانبەر ئامریکا و ڕەقیبە ناوچەییەکانیدا پەرە پێبدات. بە هەر ڕادەیەک دەوڵەتی رۆحانی لە داڕشتنی سیاسەتی ورد و کەڵانی ئەم وڵاتەدا بێ ئیختیار تر بێت، بە هەمان ڕێژە لە ڕوانگەی سیاسەت و بەرژەوەندی ئامریکاوە لە ئێران و لە سەرجەم ناوچەکەدا ئیمزایەک کە لە پای تەوافوقاتە هه‌سته‌ییدا کردویەتی، بێ ئیعتیبار تر ئەبێت.

بەڵام بۆ کرێکاران و جەماوەری خەڵکی بێبەش بەهەر رادەیەک باڵە جۆراو جۆرەکان پاشقولی یەکتر بدەن، بەهەر ڕادەیەک خامنەیی و سپا، دەوڵەتی رۆحانی وەک دەوڵەتەکەی خاتەمی بکەنە دەوڵەتێکی کارتۆنی، بابەتی سەرەکی هەر کار ونان و ئازادی ئەبێت. داواکاریە بنەڕەتیەکانی زۆربەی خەڵک لەم بوارەدا ناگۆڕێت. بێ ئیختیار بوونی دەوڵەتی رۆحانی ناتوانێ کۆسپ و یان پاساوێک بێت بۆ سەرفەنەزەر کردنی خەڵکی ناڕازی و ماف خواز لەم بوارەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-

خوێندکاران دژ بە جینۆساید پەرەسەندنی بزووتنەوەی ” دژ بە جینۆساید” لەئەمریکاوئوروپا

-

لە١٤ هەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

-

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-