بەپێی راپۆرتی “ئیقتساد ئانلاین“، سەید محەممەد غه‌رەوی، ئەندامی ناوه‌ندی عیلمیه‌ی قوم، لە وڵام بە رۆژنامەنووساندا رایگەیاندووە: “ڕووسەرییەکان زیاتر هاتوونەتە خوارێ و قه‌ژه‌كان دەرکەوتوون، ئەو ئاڕایشە زەقانە و ئەو جلوبەرگە تایبەتانەی کە لەبەر دەکرێن و هەندێک جاریش هەر لەبەر ناکرێن، زەرەر و زیانێکی زۆر بە کۆمەڵگا دەگەیەنێت و ئێمە نابێت بەزەییمان پێیان دابێت و فرمێسکیان بۆ بڕێژین. ناوبروا بە ئاماژەدان بەویکە لە ڕوانگەی شەرعەوە، حکوومەتێکی ئایینی ناتوانێت ئەو ئاستە لە بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی تەحەمول کات، دەڵێت: ئەگەر ڕەچاو نەکردنی حیجاب بەو ڕادەیە گەیشت كه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا گه‌یشتووه، هێزە ئینتیزامییەکان پێویسته دەخاڵه‌ت بکەن. جێگری کۆمەڵایەتی هێزی ئینتزامیش هەر لەو ڕاستایەدا دەڵێت: کەسی بێ حیجاب، وەک دز تاوانبارە، دەبێ دەستی گه‌شتی ئێرشادە ماچ بکرێ کە لەگەڵ کەسانی بێ حیجاب ئاوا مامەڵە دەکەن.
قەیرانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی، هەموو وڵاتی داگرتووە. بەڵام دڵ مه‌شغوڵی ڕژیمی بێ‌توانا له ئاست چارەسەر و تەنانەت کەم کردنەوەی قەیرانه‌كان، لاچوونی ڕووسه‌رییه‌كان و ده‌ركه‌وتنی قژ و شه‌لواری ژنانه. بێكاری، گرانی، كه‌مبوونی ده‌رمان، كه‌م ئاویی و بێ ئاویی، ئێعتیاد و تووندوتیژی، گه‌نده‌ڵی جێگیر و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، ئه‌ونده فره‌چه‌شن و گشتگیره، كه ژیانی ئاسایی له ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی ئێران، تاڵ و به‌رته‌سك كردۆته‌وه. به‌ڵام له‌شكری به‌ربڵاویی ده‌سه‌ڵاتداران له سه‌نگه‌ری یه‌كه‌می نیزامه‌وه خه‌ریكی شه‌ڕێكی وه‌حشیانه له دژی ژنانه.
ڕۆژ نییه كه له گۆشه و كه‌ناری شاره‌كان، له ڕێگاوبانه‌كان، ناوه‌نده گه‌شتیاری و شوێنه‌كانی كار، له كه‌نار پارك و ده‌ریاكان و له‌ناو قه‌تار و ئوتوبوسه‌كان، ئاخوونده‌كان، فاڵانژه مه‌زهه‌بیه‌كان و مه‌ئمورانی گه‌شتی ئێرشاد له‌گه‌ڵ ژنان به‌ره‌وڕوو نه‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر خه‌ڵك نان و كاری نییه، ئه‌گه‌ر سفره‌كانیان به‌تاڵه و ته‌نانه‌ت له هه‌وای ته‌ندرووست و ئاویی خواردنه‌وه بێ به‌شن، هیچكام له‌مانه نابنه هۆی نیگه‌رانی و دڵ مه‌شغوڵی ئاخوونده‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆنه‌په‌ره‌ستی ڕژیمی ئیسلامی.
كه‌م نیین ئه‌و ژنانه‌ی كه له زیندانه‌كاندا ده‌ستبه‌رسه‌رن، په‌روه‌نده‌سازیان بۆ ده‌كرێ و به زه‌بری ئه‌شكه‌نجه ناچار به دانپێدانانی زۆره ملێ ده‌كرێن. ئه‌م دژایه‌تییه كوێر كوێرانه‌ی حكوومه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ژنان ته‌نیا له باوه‌ڕ و جیهان بینییه‌كی كۆنه‌په‌ره‌ستانه و سه‌ده ناوه‌ڕاستی ئه‌وانه‌وه، سه‌رچاوه ده‌گرێ. ژنان سه‌رقافڵه‌ی خه‌بات و خۆڕاگری جه‌ماوه‌ر له دژی به‌ڕبه‌ڕیه‌تی ئیسلامین. به‌رپرسانی ڕژیم ده‌زانن كه سه‌ركه‌وتنی ژنان به‌مانای تووڕ هه‌ڵدان و شكست پێهێنانی یاسا ئیسلامییه دژه ژنه‌كان و ده‌ستپێكێكه بۆ گرتنی یه‌ك له دوای یه‌كی سه‌نگه‌ره‌كانیتر له دژی ڕژیمی ئیسلامیی.
ئیمام جومعه‌كان، دام و ده‌زگا و ناوه‌نده ئاینییه‌كان، له خامنه‌ییه‌وه بگره تا ئاخووندی دووركه‌وتووترین گونده‌كان، باس له هێرشی فه‌رهه‌نگی و په‌راوێزكه‌وتنی یاسا شه‌رعییه‌كان ده‌كه‌ن. ڕژیمی ئیسلامی له‌م سه‌ركووته ڕێكخراوه‌دا له دژی ژنان ته‌نیا پشتی به دام و ده‌زگای ته‌بلیغاتی و سه‌ركووت نه‌به‌ستووه، به‌ڵكوو هاوكات فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی باو له كۆمه‌ڵگا، له‌وانه، نه‌زانی و ده‌مارگیری به‌شێك له پیاوه دواكه‌وتووه‌كان له‌ژێر ناویی: غیره‌ت و شه‌ره‌فیش به شێوه‌یه‌كی فریوكارانه به‌كار ده‌هێنێت. ڕژیم بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئامانجی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی خۆی هه‌وڵده‌دات باوك و برا و هاوسه‌ره‌كان به‌بیانووی غیره‌تی پیاوانه و ئیسلامی، له‌دژی ژنان هانبده‌ن. پشتیوانی چالاكانه و بێ درێغی پیاوان له خه‌باتی ژنان له دژی یاسای دواكه‌وتووانه و سه‌پێندراویی ئیسلامی، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی خه‌بات له‌دژی حكوومه‌تی ئیسلامی به‌هێزتر ده‌كات و هاوسه‌نگی هێز به‌قازانجی به‌ره‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر، ده‌باته قۆناغێكی نوێوه. نابێت ڕێگه بده‌ین به‌كرێگیراوانی گه‌شتی ئێرشاد، ئاخوونده گه‌نده‌ڵ و كۆنه‌په‌ره‌سته‌كان و فاڵانژه مه‌زهه‌بییه‌كان، ئاسته‌نگ بۆ ژنان درووست بكه‌ن و یان به‌زۆر سواری ماشێنه‌كانی گه‌شتی ئێرشادیان بكه‌ن و بیانبه‌ن بۆ ناوه‌نده‌كانی پۆلیس.
ژنانی بوێر و ئازادیخوازی دژ به هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زیی، ڕێگا بۆ خه‌بات له دژی هه‌ڵاواردنی نابه‌رابه‌رییه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به عه‌داڵه‌ت و به‌رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی، خۆشتر ده‌كه‌ن. پێویسته نه‌ته‌نیا ده‌نگ و زمان حاڵی ژنان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و ئێران بیین، به‌ڵكوو شێلگیرانه و یه‌كگرتووانه به‌مه‌ستی پاشه‌كشه پێكردنی هه‌رچی زیاتر و شكستدانی یه‌كجاری و ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی له په‌نا و شان به‌شانی ژنان له دژی به‌ڕبه‌ڕیه‌تی حكوومه‌تی ئیسلامی، خه‌بات بكه‌ین.