ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، حیزبی سه‌وز وهه‌روه‌ها حیزبی كۆمۆنیست و سۆسیالیسته‌كانی فه‌ڕانسه له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند: هاوپه‌یمانییه‌كیان له‌گه‌ڵ حیزبی “فه‌ڕانسه‌ی خۆڕاگر” به سه‌رۆكایه‌تی “ژان لووك ملانشۆن” پێكهێناوه تاكوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی “ژوون”ی پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته دژ به حیزبه‌كه‌ی “ئیمانۆئێل ماكرۆن” بوه‌ستین.
به پێی ڕاگه‌یاندنی حیزبه چه‌په‌كانی فه‌ڕانسه، “ئیمانۆئێل ماكرۆن” به‌ڵێنی چه‌ندین گۆڕانكاری داوه كه ده‌بێته هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی چینی كرێكار و هه‌ژاری ئه‌و وڵاته و ئێمه و حیزبه‌كه‌ی “ژان لووك ملانشۆن” ئه‌مانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی “ژوون”ی پاڕله‌مانی فه‌ڕانسه دژی سیاسه‌ته‌كانی “ئیمانۆئێل ماكرۆن” بوه‌ستینه‌وه و له به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و گوڕانكارییانه.