له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هاوسه‌رۆكانی (ه.د.پ) له‌وانه “مێدحه‌ت سه‌نجه‌ر” و “په‌روین بۆڵدان” كه پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانانی باڵای حیزبه چه‌په‌كان كۆبوورنه‌وه‌یان كردبوو، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوویان وه‌كوو ڕه‌وتی سێهه‌م ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێدحه‌ت سه‌نجه‌ر” و په‌روین بۆڵدان” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی مانگی به‌فرانبار له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكانی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی توركیا، حیزبی ماڵه‌كانی خه‌ڵك، فیدراسیۆنی شۆراكانی سۆسیالیست، حیزبی ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی، حیزبی بزووتنه‌وه‌ی زه‌حمه‌تكێشان، حیزبی كۆمۆنیستی توركیا و حیزبی كرێكار، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كانی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووریان ڕاگه‌یاند.