مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی په‌سه‌ندكرد كه به‌هۆیه‌وه ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی به‌رگری له دووگیانی بۆ ژنان وه‌كوو مافێكی شارۆمه‌ندی له سه‌راسه‌ری ئا‌مریكا به فه‌رمی ده‌ناسێنێت.
به پێی ڕاپۆرتی “ئاسۆشه‌یتدپرس”، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه پشتیوانی نوێنه‌رانی دیمۆكراتی مه‌جلیسی ئامریكای له‌پشته، به ٢٢٨ ده‌نگی ئه‌رێ له به‌رامبه‌ر ١٩٥ ده‌نگی نا په‌سه‌ندكرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ته‌واوی نوێنه‌رانی دیمۆكرات له‌و گه‌ڵاڵه‌یه پشتیوانیان كردووه و ته‌نیا ٨ نوێنه‌ری كۆماریخواز ده‌نگی نایان به‌و گه‌ڵاڵه‌یه داوه.