به دوای ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكراین، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێت پێش به كه‌ڵك وه‌رگرتنی نایاسایی پێنج وڵاتی زلهێز كه مافی “وتۆ”یان له‌و ڕێكخراوه‌یه هه‌یه بگرێت، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه 7ی مانگی گوڵان، فه‌تعنامه‌یه‌كی له‌سه‌ر سنووردار كردنی مافی “وتۆ” بۆ پێنج وڵاتی زلهێز په‌سه‌ند كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و فه‌تعنامه‌یه پێنج وڵاتی زلهێزی جیهان كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی شۆرای ئه‌منییه‌تن ناچار ده‌كات له‌سه‌ر “وتۆ” كردنی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ڕاپۆرت بده‌ن و هۆكاره‌كانیان بۆ ڕای گشتی باس بكه‌ن.