ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی گوڵان، نوێنەرانی پارلەمانی ئورووپا بە پەسەندكردنی بڕیارنامەیەك خوازیاری ئیزافه‌كردنی سپای پاسداران و حیزبوڵڵا به لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان جیهان لەلایەن یەکێتیی ئورووپاوە بوون و گه‌مارۆی تازه‌یان به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پاند.
لەم بڕیارنامەیەدا کە بە ٣٥٧ دەنگی بەڵێ و ٢٠ دەنگی نا و ٥٨ دەنگی بێ لایەن پەسەند کراوه، هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل مەحكووم كراوه. لە بەشێکی دیکەی بڕیارنامەكه‌دا، نوێنەرانی پەرلەمانی ئورووپا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خوازیاری فراوانکردنی گەمارۆکانی یەکێتیی ئورووپا لەدژی بەرنامەکانی ناوه‌كی، په‌هبادی و مووشه‌كی کۆماری ئیسلامی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌مریكا و كانادا چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ناوندی كۆماری ئیسلامیان خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیانه‌وه.