گرووپی مامۆستایانی ئازادیخوازی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕایانگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌م جاره زیاتر له ١٥٠ زانكۆ له سه‌راسنه‌ری جیهان له‌وانه ئا‌مریكا، ئۆستڕاڵیا و ئۆرووپا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پشتیوانی خۆیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ڕاده‌گه‌ینن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییانه له‌لایه‌ن زانكۆكانه‌وه ڕێك نه‌خراوه به‌ڵام شوێنی به‌ڕێوه‌چوونه‌كه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆكانه و خوێندكارانی ١٥٠ زانكۆی جیهان وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران، خوێندكارانی زانكۆش به‌رده‌وام دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه و به‌پێی ڕاپۆرتی “هێرانا” ٥٧٦ خوێندكار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها به ده‌یان خوێندكار له زانكۆ ده‌ركراون و به دیان خوێندكاری دیكه‌ش مافی خوێندنیان لێ وه‌رگیراوه.