کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

پشتیوانی موعه‌لیمانی سه‌قز له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی زاهیدان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمانی سه‌قز به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی خۆڕاگری زاهیدان سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانیان كرد بۆ به‌خشینی خوێن به‌ برینداره‌كانی زاهیدان.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی سه‌قزی بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌ركوتی دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامی مانیان گرت و دروشمه‌كانیگیان به‌ فیدای خوێندكارانی زاهیدان،كوردستان پشتیوانی زاهیدانوله‌ سه‌قز تا زاهیدان، سته‌م دژبه‌ ژنان و منداڵانیان به‌رزكرده‌وه‌ و پاشان له‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره‌ خوێنیان به‌ برینداره‌كانی به‌لووچ به‌خشی. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری زاهیدان ٩١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ده‌یان كه‌سیش به‌سه‌ختی برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

پشتیوانی كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه‌ له‌ “تووماج ساڵحی”

-

دروشم نووسینی ئازادیخوازانی كوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

حیمایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان و ئێران له‌ “تووماج ساڵحی”

-

نیگه‌رانیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی” له‌ زیندانی سه‌قز

-

كۆبوونه‌وه‌ی شارومه‌ندانی سیریك دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

-

گوشاری حه‌راسه‌تی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار بۆ سه‌ر خوێندكارانی كچ

-