ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتگیری خۆی بۆ داواکاریهكانی ناڕازیان له ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ژنانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران به گشتی له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كونهپهرهستی كۆماری ئیسلامیه‌وه له ژێر گوشاردا بوون و سه‌ركوت كراون و ڕێگای چاره ته‌نیا یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی گه‌لانی ئێرانه بۆ ئههوهیكه بگه‌ن به ته‌واوی داخوازییه‌كانیان. فیدارسیۆنی زیندانیانی سیاسی كوردستان، سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به توندی ئیدانه ده‌كات و خوازیاری هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌امبه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته‌یه.