کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پشتیوانی جەماوەری لە ئاستی ئێراندا لە خەڵکی کوردستان جێی خۆشحاڵی و پێزانینە

  

  لەمڕۆدا بە سەدان هەزار کەس لە ئێرانیەکان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات بە شێوەی جۆراو جۆر پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی کوردستان ڕاگەیاندوە و جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامییان لەدژی خەڵکی کورد موحکوم کردوە. خەڵکی کوردستان و ئێران ڕێگایەکی دوور و درێژیان بڕێوە تا ئەم ئاستە لە هاودەردی و هاو چارەنووسی پێکهاتوە. ٤٢ ساڵ لەوە پێش کە خومەینی فەرمانی جیهادی لەدژی خەڵکی کوردستان ڕاگەیاند جەماوەرێکی زۆر تەبلیغانی درۆینەی خومەینی و هاوبەشەکانیان سەبارەت بە کوردستان باوەڕ کرد و بەشێکیان فریوی تەبلیغاتی ڕژیمیشیان خوارد.

  لەمڕۆدا و دوای چوار دەیە سەرجەم پیلان و دووبەرەکی نانەوەکانی ڕژیمی ئیسلامی بەرەوی رووی سکست و ڕێسوایی بۆتەوە. رۆژگارێک خومەینی لەدژی خەڵکی کوردستان فەرمانی جیهادی ڕادەگەیاند، و لەمڕۆدا بانگەوازی مانگرتنی گشتی سەرتاسەری لە کوردستانەوە روو بە خەڵکی ئێران لە هەموو وڵاتدا ڕادەگەیەندرێت و بە سەدان هەزار کەس لەوان پشتیوانی لێدەکەن. خەڵکی کوردستان لە ماوەی ٤٣ ساڵی ڕابردودا بە خۆڕاگری لەبەرانبەر کۆماری ئیسلامیدا ئەزمونێکی بەنرخیان دەستەبەر کردوە، ئەزمونێک کە بە هەزینەیەکی زۆر لە مەیدانی خەبات و تێکۆشاندا بە دەست هێندراون. مانگرتنێکی گشتی سیاسی کە لەمڕۆدا لە جەریاندایە و لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکدا بەکاردێت یەکێک لەوانە. لە هەمانحاڵدا ئەو پەیوەندیە نزیک و بەرینترەی کە لە نێوان خەڵکی کوردستان لەگەڵ باقی خەڵکی ئێراندا بوونی هەیە، دەتوانێ ئەزمون و دەستکەوتی خەباتی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، هونەری، وەرزشی و ژینگەیی شارە گەورەکانی ئێرانیش بگوازێتەوە بۆ خەڵکی کوردستان. خەڵکی کوردستان قەدردان و سپاسگوزاری پەیامی هاودەردی و پشتیوانی بە ملیۆن کەس لە خەڵکی ئێرانن لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات. ئەم یەکێتی و هاو چارەنووسییە دەتوانێ و دەبێ پەرە بە خەباتی هاوبەش بدات لە هەموو بوارەکاندا.

  ژیمی ئیسلامی ڕەمزی مانەوەی خۆی لە دووبەرەکی و جودایی دروست کردن لە نێوان نەتەوەکان و خەڵکی ناوچە جۆراو جۆرەکانی وڵاتدا دەبینێ. لەم ڕاستایەدا هەولێکی زۆریدا، بوجەیەکی زۆری سەرف کرد تا نەهێڵێ ئەم هاوچارەنووسیە پێک بێت. زیاتر لە چوار دەیەیە کێشەی شیعە و سوننی، دیندار و سیکۆلار، تورک و کوردی دروست کردوە، بەڵام تەواوی تیرەکانی بە خەتا چوون و ڕێسوا بووە.

  شۆڕشێکی کە بە دروشمی سەرەکی ژن. ژیان. ئازادی بە مەرگی بێ تاوانانەی ژینا ئەمینی لە کوردستانەوە دەستی پێکرد، هەموو حیسابات و پیلانەکانی ڕژیمی بەرەو رووی شکست و ناکامی کردەوە. بەڵام دڵنیاین کە خەباتی یەکگرتوانەی خەڵکی کوردستان و باقی شوێنەکانی ئێران ڕژیمی ئیسلامی دەڕوخێنێ. دەورانی پڕ لە جەنایەت و شەرمەزاری حکومەتی ئیسلامی خەریکە لە کۆتاییەکانی نزیک دەبێتەوە. ئەم بانگەوازەی خەڵک و حیزبە سیاسیەکانی کوردستان و هێزە سیاسیە ڕادیکاڵ و تێکۆشەرەکانی ئێران سەرەتای دەستپێکی گەلێک چالاکی هاوبەش و گەورە دەبێت کە لە کۆتاییدا حکومەتی ئیسلامی دەڕوخێنێ. بانگەواز بۆ مانگرتنی گشتی پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان و پشتگیری بەرینی خەڵکی ئێران لێی، دەبێتە لاپەڕەیەکی زێڕین و پڕ شانازی لە ڕەوتی خەباتی خەڵکی ئێراندا لەدژی ستەمگەری و کۆنەپەرستی، و بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و یەکسان و پڕ لە ڕیفاه  و ئاسودەیی لە سبەی ڕۆژدا.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-