کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی زیندانی به‌همه‌ن نادری له‌ كرماشان

پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی زیندانی به‌همه‌ن نادری له‌ كرماشان 4

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، حوكمی شه‌ش مانگ زیندانی به‌همه‌ن نادری، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كرماشان، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌.

مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٣، به‌همه‌ن نادری له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن لقی ١٠٥ی دادگای ٢ی تاوانه‌كانی كرماشان به‌ تۆمه‌تی “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی” به‌ شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌ دا به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی و جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌.