داواکاری گشتی مەهاباد وێڕای دژایەتی کردن لەگەڵ ئازادی بە مەرج و هەروەها مافی پێدانی مەرەخەسی بە “قادر محەمەدزاده” بەندکراوی سیاسی کورد، کە ١٦ ساڵە به بێ مافی مەرەخەسی لە زیندانی ئهو شارهیه، له دوایین سهردانی دایكی ئهو زیندانیه به مهبهستی وهرگرتنی ئیزنی چاوپێكهوتن له گهڵ كوڕهكهی، داواكاری شاری مههاباد پێی ڕاگهیاندووه “بڕۆ دۆعا بکە کە کوڕەکەت لەسێدارە نەدراوە”.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “دایە فاتمە محەمەدی مەرام” تەمەن ٩٥ ساڵ و دایکی “قادر محەمەدزاده”، بەندکراوی سیاسی بۆکان بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی داواکاری گشتی مەهاباد بە مەبەستی پێدانی مافی مەرەخەسی بە کوڕەکە سەردانی ناوبراوی کردووە،کە جارێکی دیکە داوای ئەم دایکە بەساڵاچووە ڕەدکراوەتەوه و به دایكیان ڕاگهیاندووه کە “قادر” هیچ کات مافی مەرەخەسی پێ نادرێت و دەبێ هەتا کۆتایی سزاکەی کە ٢٠ ساڵ بەندکرانە لە زیندان بمێنێتەوە. شایانی باسه “قادر محەمەدزاده” پێشتر بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پشتگوێ خرانی داوای مەرەخەسی بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد مانی لەخوارد گرتبوو.