لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، بە تۆمەتی گەندەڵی و سەرپێچی لە دۆسێکانی بەڕێوەبەریی شاری ورمێ، مافی ئەندامێتیی لە پێنج کەس لە ئەندامانی شۆرای ئەو شارە بە ناوەکانی “محەممەد خەلیلپوور“، “مورتەزا پیری“، “حوسێن پەناهی“، “رەسووڵ ئەسغەرزادە” و “ئەحەد یوسفی” کە هەموویان ئازەرین وەرگیراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە بڕیاری جێگری داواکاری گشتیی ورمێ، رێگە بەو پێنج ئەندامە نادرێت بەشداری کۆبوونەوەکانی شۆرای ئەو شارەدا بکەن و لەمەو بەدوا هەر یەکە لە “مورتەزا بەهرامی، یەعقوب حوسێنی، عەلی مستەفازادە، تەوحید عەلینژاد و عادل ئەعزەم” کە لە هەڵبژاردنی ساڵی رابردووی شۆرای شاری ورمێ وەکو ئەندامی یەدەگ هەڵبژێردرابوون، جێگەی ئەو کەسانە دەگرنەوە کە ئەندامێتییان هەڵپەسێردراوە.