ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، ئه‌مریكا پێشنووسی بڕیارنامه‌ی به ئه‌ندامبوونی هه‌میشه‌یی فه‌له‌ستین له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ویتۆ كرد.
ئه‌و پێشنووسه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌لجه‌زایره‌وه پێشنیار كرابوو، له به‌رانبه‌ر ٢ ده‌نگی بێ لایه‌ن، ١٢ ده‌نگی ئه‌رێنی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیارنامه‌كه‌ی ویتۆ كرد. ویتۆكردنی ئه‌و بڕیارنامه‌یه له حاڵێكدایه كه ڕۆژی ڕابردوو ڕێكخراوی یوونیسف له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه ١٣ هه‌زار و ٨٠٠ منداڵ له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه كوژراون.