ئه‌سه‌دوڵڵا بادامچیان، ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی حیزبی موئته‌لفه‌ی ئیسلامی، وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه گه‌شتی ئێرشاد یاساییه، به ماڵپه‌ڕی “گوسته‌رش نیوزی” وتووه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ گه‌شتی ئێرشاد نه‌بێ و به ڕووتی بگه‌ڕێن، بڕۆن بۆ ڕۆژئاوا. كازم موسه‌ویی جێگری به‌رپرسی یه‌كه‌می كومیسیۆنی ئابووری مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی “دیده‌بانی ئێران” وتویه‌تی، “كه‌سانێكی كه به شوێن مه‌یل و حه‌زی شه‌خسی خۆیانه‌وه‌ن، وڵاته‌كانی تر هه‌ن، ده‌توانن له ئێران بڕۆن.
ڕۆژنامه‌ی “ئارمانی ئه‌مڕۆ” كه له ئێران بڵاوده‌بێته‌وه، له بابه‌تێكی توێژینه‌وه‌دا له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: كۆچی نوخبه‌كان یه‌كێكه له موسیبه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی هێزی گه‌نج و به‌رهه‌مهێنه‌ر، ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كات. بۆ زۆریه‌ك له به‌رپرسه‌كانی ئێران نیشاندانی ڕێگای ده‌ره‌وه به نوخبه‌كان و بێ باك بوون له ئاست ڕۆیشتنیان، گرینگییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه و نابێ، به‌ڵام وڵاته ئورپایی و ئامریكاییه‌كان وه‌ك وڵاتی میواندار، ئه‌و هێزه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئێران چه‌ن سه‌د ملیۆن تمه‌نی بۆ سه‌رف كردوون، به خۆڕایی وه‌رده‌گرێ و باوه‌شیان به‌رده‌وام ئاواڵه‌یه بۆیان. ئاماده‌كاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه ئامارێكی ڕاست و درووست له ژوماره‌ی خوێندكاران، مامۆستای زانكۆكان، دوكتۆر، موهه‌ندیس، شاعێر، بیرمه‌ند، فیلم ساز، نووسه‌ر، پیشه‌گه‌ر، بازرگان و باقی ئه‌و چین و توێژانه‌ی كه له ده‌یه‌كانی ڕابردوودا ئێرانیان جێهێشتووه و له وڵاته‌كانیتر نیشته‌جێ و سه‌رقاڵی كاركردنن، له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه وڵاتی ئێمه به‌هۆی كۆچكردنی ئه‌م كه‌سانه‌وه تووشی زیانێكی گه‌وره بووه. چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش حسێن كرمانپوور، به‌رپرسی به‌شی پێڕاگه‌یشتنی خێرای نه‌خۆشخانه‌ی سینا وتبووی، به پێی ئاماری نیزام پزشكی، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كۆرۆناوه تا ئێستا ٥ هه‌زار دكتۆر كۆچیان كردووه. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “دونیای ئیقتساد” له‌ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا ١٦٠ پسپۆڕی دڵ، له ئێران كۆچیان كردووه و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا ٣٠ هه‌زار كه‌س له كادره‌كانی به‌شی ده‌رمانیش له زانكۆ زانستییه پزشكییه‌كان داواكاریی “تۆماری پێشینه‌یه‌كی باش” بوون كه وڵاتی جێ مه‌به‌ستیان عو‌ممان بووه. به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی ١٦هه‌زار پزشكی گشتی، وڵاتیان جێهێشتووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به وته‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشت، ئێران له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ١٨هه‌زار پزشكی گشتی، به‌ره‌وڕووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی و وته‌بێژه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕۆژ نییه كه ناڕازییان بۆ چوونه ده‌ره‌وه له وڵات بانگهێشت نه‌كه‌ن. له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌س و گرووپێك كه له‌گه‌ڵ یاسا ئیسلامییه‌كانی ئه‌وان دژایه‌تیی بكه‌ن، ده‌بێ یان ناچار بن سه‌ر بۆ هه‌ڵاواردن و بێ ڕێزی دانه‌وێنن، ئه‌شكه‌نجه و زیندانی بكرێن و یان وڵات به‌جێ بێڵن.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژه‌ی ئه‌م جۆره كۆچكردنانه له په‌نای كۆچكردنی به‌ربڵاویی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ترسی گیانیان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر وڵاته‌كانیتر، ئیفلاسی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی ئیسلامی ئێرانه. ئێستا كه‌متر زانكۆیه‌ك له جیهاندا بوونی هه‌یه كه مامۆستایانی ئێرانی تییایدا وانه نه‌ڵێته‌وه. هه‌زاران پزشك و پسپۆڕ، هه‌زاران ڕۆژنامه‌وان، نووسه‌ر، فیلمساز، پرستار، زانایانی بواره جۆراوجۆره‌كانی زانست، خوێندكارانی نموونه، له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا ناچار بوون له ئێران كۆچ بكه‌ن.
له هه‌ل و مه‌رجێكدا كه نه‌خۆشخانه‌كانی ناوخۆی ئێران له‌گه‌ڵ كه‌میی كادری پسپۆڕ به‌ره‌وڕوون، چۆنییه‌تی و ئاستی بارهاتن له ناوه‌نده‌كانی بارهێناندا گه‌لێك نزم بۆته‌وه، ژینگه پێویستی خێرای به كارناس و پسپۆڕ هه‌یه، كۆچكردنی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتری هێزی خوێنده‌وار، هه‌زینه‌یه‌كی قورس ده‌خاته سه‌رشانی خه‌ڵكی ئێران. نیو ملیۆن ئاخووند و فه‌قێی مشه‌خۆر و كۆنه‌په‌ره‌ست، ده‌سه‌ڵاتدارانی دز و گه‌نده‌ڵ و لات و چه‌قۆكێشه ئیسلامییه‌كان، وڵات به مڵكی خۆیان ده‌زانن. وڵاتی ئێران هی خه‌ڵكی ئێرانه و ئه‌گه‌ر بڕیار بێت كه‌سێك له‌م وڵاته بڕوات، ئه‌و یه‌ك دوو ملیۆن دز و گه‌نده‌ڵ و جینایه‌تكاره‌ن كه ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵكی ئێران سووره و سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتیان به‌تاڵان بردووه.
له‌مێژه مۆدێلی حكوومه‌تی ئیسلامی تووشی ئیفلاس بووه و خه‌ڵك له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ویستی گۆڕینی ڕژیمیان به‌ئاشكرا به‌یان كردووه. له دوا ڕۆژی ڕووخانی ئه‌م حكوومه‌ته گه‌نده‌ڵ و كۆنه‌په‌ره‌سته‌دا، ملیۆنان كه‌س له‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به هۆكاری سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ناچار به‌كۆچكردن بوون، به ئه‌زموونێكی زۆر و ئیمكاناتێكی به‌ربڵاو كه به‌ده‌ستیان هێناوه، ده‌توانن له سه‌ر له‌نوێ ئاوه‌دان كردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی نیزامێكی ئازاد و یه‌كسان و خۆشبژێوی داهاتوودا، ده‌وری كاریگه‌ر و به‌رچاو ببینن.