کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هەوڵی خۆکوژی کرێکارێک لە شاری بانە

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی مانگی جۆزەردان، کرێکارێکی خەڵکی ئوستانی لۆڕستان کە لە شاری بانە سەرقاڵی کرێکاریی بووە، وەک کاردانەوەیه‌ك له‌ به‌رانبه‌ر پێنەدانی حەقدەستەکەی هەوڵی خۆکوژی داوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو کرێکارە چووتە سەر ئەسکەلەی بینایەکی نیوەکارە و ڕایگەیاندووە لەبەر ئەوەی حەقدەستەکەی پێنەدراوە دەیەوێت خۆی بخاتە خوارە و کۆتایی بە ژیانی بێنێت، کە لە کۆتاییدا بە هەوڵی خەڵکی ئەو شارە توانرا کێشەی ئەو کرێکارە چارەسەر بکرێت لە هەوڵی خۆکوژی پەشیمان بکرێتەوە. جێگای ئاماژەیە بەهۆی نەبەستنی گرێبەستی کاری و درێژخایەنبوونی ڕەوتی تۆمار کردنی سکاڵا، لە زۆر حاڵەتدا حەقدەستی کرێکاران دەفەوتێت یان ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی سه‌قز

-

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ورمێ

-

زه‌وتكردنی ئه‌سپی كاسبكارانی پیرانشار و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌ خه‌ڵك له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

-

بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ له‌ دوو چالاكی ژینگه‌یی له‌ شاری سنه‌

-

قه‌ده‌غه‌ی به‌كارهێنانی مۆنشی ژن له‌ ئیداراتی ده‌وڵه‌تی كرماشان

-