ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به چه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی پترۆشیمی “دێهلۆڕان“ی سه‌ر به ئۆستانی ئیلام و ئه‌ندامێكی ئه‌و هێزه به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به وته‌ی فه‌رماندای شارستانی “دێهلۆڕان“، هێرشه‌كه به چه‌كی ساچمه‌یی كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی پترۆشیمی و ئه‌ندامێكی ئه‌و هێزه برینداربووه كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. به وته‌ی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هێرشبه‌ره‌كه و مه‌به‌ستی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه له‌به‌رده‌ستا نییه.