ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، پۆلیسی سریلانكا هێرشیكرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازییانی دژبه‌ری “و‌یكرام سینگ” كه له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه وه‌كوو سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێردراوه و ٩ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
ناڕازییان “و‌یكرام سینگ” وه‌كوو كه‌سێك ده‌بینن كه هاتووه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی “ڕاجاپاكسا” به‌رگری بكات و خوازیاری دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێكی نوێن. جێگای ئاماژه‌یه كه “ڕاجاپاكسا” ڕۆژی ٩ی مانگی ژووئه‌ن له ترسی خۆپێشانده‌ران كه كۆشكی سه‌رۆككۆمارییان داگیركردبوو هه‌ڵهات، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌رێتی له نێو بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ناوه‌نده ئه‌منییه‌كاندا ڕاگرتووه. “و‌یكرام سینگ” پاش هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی سه‌ریلانكاوه ڕایگه‌یاندبوو: چیتر ڕێگه نادات خۆپێشاندره‌ران هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی داگیر بكه‌ن و هه‌وڵی ڕووخانی ده‌سه‌ڵات بده‌ن.