ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانی “دیاربه‌كر” له باكووری كوردستان، به گازی فرمێسك‌ڕێژ و باتۆم هێرشیان كرده‌سه‌ر به‌ندكراوان و چه‌ندین كه‌سیان به‌سه‌ختی برینداركرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانی دیاربه‌كر بۆ سه‌ر به‌ندكراوان دیار نییه، به‌ڵام پاش هێرشه‌كه بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی به‌نكراوان له‌به‌رده‌م ئه‌و زیندانه كۆبوونه‌وه و خوازیاری چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانیان بوون. بنه‌ماڵه‌كان كاتێك هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرت له‌دژی به‌رپرسانی زیندان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.