ڕۆژی شەممە ٨ی مانگی گەلاوێژ، خەڵکی گوندی “بەولێ”ی سەر بە شاری ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاری و هه‌ژاری خۆپێشاندانیانكرد به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی گوندی “به‌ولێ” له‌ئاست بێ‌کاری و دامەزراندنی پێرسۆنێلی غه‌یره‌بوومی لە کۆمپانیای نەوتی “تەنگه بیجاڕ” و “کەمانکوهی” له‌و ناوچه‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و كاتێك هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان تێكهه‌ڵچوون ڕووده‌دات و لەو تێهەڵچوونەدا، بەدەیان کەس دەستبەسەر و بریندار کراون و ئۆتۆمبێلی خەڵکیش لەلایەن ئەو هێزانەوە تێکشکێنراوه.