ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی شاره‌داری ورمێ هێرشیان كرده‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره و هه‌وڵیاندا سه‌وزه و میوه‌كانیان زه‌وت كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رگری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی شاره‌داری و پۆلیسی شاری ورمێ هه‌وڵی زه‌وتكردنی چه‌رخ و سه‌وزه و میوه‌ی ده‌ستفرۆشانیان داوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستفرۆشان تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه و كاسبكاران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ به‌رگری له ده‌ستفرۆشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی شاره‌داری به‌ره‌وڕووبووه‌نه‌ته‌وه و ڕێگرییان كردووه له زه‌وتكردنی سه‌وزه و میوه‌كانیان.