ڕۆژی هەینى کاتژمێر ٢ و ده دهقێقهی دوانیوەڕۆ بە ٣ سێ كاتیوشا هێرش كرایە سەر كێڵگەی غازی “كۆرمۆر” لە نزیك چەمچەماڵ و بەو هۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و كار و چالاكییهكانی شیركهت ڕاوهستا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، لە ماوەی یەک کاتژمێردا ٦ موشەک ئاڕاستەی کۆمپانیاکە کراوە و لەبەر ئەوەش کارى کرێکارانی کۆمپانیاکە وەستاوه، بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە و تەنیا پوش و پەڵاشی ناوچەکە سوتاوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە دوو ڕۆژ بەر لە ئێستاش و لە هەمان شوێن، چەند مووشەکێک ئاراستەى کۆمپانیاکە کرابوو. جێگای ئاماژهیه كه “کۆرمۆر” یەکێکە لە گوندەکانی شارۆچکەی “قادرکەرەم”ی سهر به قەزای چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانییه و یەکێکە لەو ناوچە دەوڵەمەندانهی كه سهروهتێكی زۆری له سامانە سرووشتییەکان بەتایبەت نەوت و گازی تێیدا بهرههم دێت.