رۆژی شەممە ١٠ی مانگی گوڵان، سەرچاوەیەک لە هێزەکانی هاوپەیمانان راگەیاند، کاژێر ٨ی ئێوارهی ڕۆژی ڕابردوو، له لایهن گروپێكی نهناسراو به ناوی “مقاوهمهتی نێونهتهوهیی” چهند مووشەکێک ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار کراوە، بەڵام مووشەکەکە لە دەرەوەی بنکەکە کەوتووەتە خوارەوە و زیانی نەبووە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە ماوەی رابردوودا چەندینجار بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کراونەتە ئامانج و زیانیان بەرکەوتووە، لە دوا ڕووداویشدا کۆمپانیای “لۆکهید مارتنی” ئەمریکایی کە لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد فڕۆکەکانی ئێف 16ـی چاکدەکردەوە هەموو کارمەندانی خۆی لەو بنکەکە کشاندەوە و ڕایگهیاندووه ئەو هەنگاوەمان بۆ پاراستنی سەلامەتی کارمەندهكانمان گرتووهتهبهر.