شه‌وی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان، ده كه‌سی سه‌له‌فی به شمشێر و چه‌قۆوه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی شاعیر و ڕه‌خنه‌گر و چالاكی مه‌ده‌نی شاری ڕه‌به‌ت به ناوی “سامان شێرگه” و هه‌وڵی كوشتنی ناوبراویان داوه و درگا و په‌نجه‌ره و كه‌لووپه‌لی ماڵه‌كه‌یان شكاندووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سامان شێرگه” شاعیر و ڕه‌خنه‌گری هه‌ر جۆره توندووتیژییه‌كه كه دژ به مرۆڤ به‌كار بێت و چه‌ندین جار گرووپه سه‌له‌فییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردبوو. ناوبراو ده‌ڵێتسه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گرووپه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ ڕێگری كردن له‌و كه‌سانه نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر. له ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێ دا خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕزگاریان بووه به‌ڵام مه‌ترسی هێرشی دووباره‌یان له‌سه‌ره و داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕه‌به‌ت و سه‌رده‌شت كردووه بچن به هانایانه‌وه.