شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ١٢ بنكه‌ی مووشه‌كی و په‌هبادی حووسیه‌كانی یه‌مه‌نیان له چه‌ند به‌نده‌ر و شاری ئه‌و وڵاته كرده ئامانج.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، وڵاتانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هێرشه‌كانیان ئه‌نجام داوه و وڵاتانی هوله‌ند، ئۆستڕاڵیا، كانادا و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی كاری لۆجێستیكیان ئه‌نجام داوه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ڕایانگه‌یاندووه كه ١٢ ناوه‌ندی مووشه‌كی و په‌هبادی، فڕۆكه‌خانه، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و بنكه‌ی نیزامیان له وڵامی هێرشی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر كه‌شتیڕانی و تیجاره‌تی ئازادی جیهانی، له شاره‌كانی سه‌نعا، حهیدیده، سه‌عده و زۆمار كردۆته ئامانج و ئه‌گه‌ر حووسیه‌كان درێژه به هێرشه‌كانیان بده‌ن، وڵامه‌كانیان چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بێت.
