ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی، شاره‌ك نشینه‌كانی ئیسڕائیل به هاوكاری ئه‌رته‌ش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “مۆغه‌یره” له كه‌رانه‌ی باخته‌ری و پاش شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت چه‌ندین فه‌له‌ستین بوونه قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زار و ٥٠٠ شاره‌ك نشینی ئیسڕائیلی به هاوكاری ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشیان كردۆته سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كانی دانیشتووی گوندی مۆغه‌یره و كه‌سێكیان كوشتووه و ١٨ كه‌سی دیكه‌یان بریندار كردووه. به‌وته‌ی میدیاكانی فه‌له‌ستینی، ٤٠ خانوو له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه ڕووخێندراوه و چه‌ندین ئۆتۆمبێل ته‌قێندراون.