کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر لوبنان و یه‌مه‌ن

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هاوكات له‌گه‌ڵ مووشكبارانه‌كانی سپای پاسداران و حیزبۆڵڵای لوبنان، بنكه‌ نیزامییه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی به‌ چڕی بۆردوومان كرد و ئه‌مریكا و به‌ریتانیاش پایگای مووشه‌كی و په‌هبادی حووسیه‌كانی یه‌مه‌نیان كرده‌ ئامانج.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ هاویشتنی مووشه‌ك و هه‌ڵدانی په‌هباد له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و به‌ ئاراسته‌ی ئیسڕائیل، ئه‌رتشی ئه‌و وڵاته له‌ ڕێگه‌ی تۆپخانه و هێرشی ئاسمانی، باشووری لوبنانی به‌ چه‌ڕی بۆردوومان كرد. هاوكات فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا، وێڕای له‌ناوبردنی مووشه‌ك و په‌هبادی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن، بنكه‌ نیزامییه‌كانی ئه‌و گرووپه‌یان به‌ سه‌ختی بۆردوومان كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی سنه‌

-

بڵاوكردنی تراكت بۆ ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ كانی دیناری مه‌ریوان

-

برینداربوونی ٩ كۆڵبه‌ر و ناڕوونی چاره‌نووسی كۆڵبه‌رێكی ونبوو

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سه‌قز

-

گواستنه‌وه‌ی “ئیسماعیل دوودكانلووی میلان” بۆ زیندانی مهاباد

-

په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی له‌ نێو كچانی كوردستان

-