کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ سەبارەت بە زیادبوونی ئێعدامەکان لە ئێران

هۆشداری ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ سەبارەت بە زیادبوونی ئێعدامەکان

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، بە ئاماژە بە لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، ڕایگەیاند کە تەنیا لە ١٦ی پووشپەڕی ئەمساڵدا ٢٩ زیندانی لە دوو زیندانی ئێران لە سێدارە دراون.

لەم ڕاپۆرتەدا بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە نۆروێژە، ٢٦ کەس لەو بەندکراوانە لە زیندانی قزڵحەسار و سێ کەسیان لە زیندانی ناوەندیی کەرەج لە سێدارە دەاون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ١٧ کەس لەو کەسانە تۆمەتبارن بە کوشتنی بە ئەنقەست و حەوت کەس لە پەیوەندی لەگەڵ تاوانەکانی “مادەی هۆشبەر” سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا. لە لیستی ئەو کەسانەی لە سێدارە دراون، ناوی دوو هاووڵاتی ئەفغانی بە تۆمەتی “دەستدرێژی” دەبینرێت.