به پێی ڕاپۆرتی میدیای كوردستان ٢٤، به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، ڕایانگه‌یاندووه كه ٥٦ كه‌س به‌هۆی په‌تای “وه‌با”وه له نه‌وخۆشخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه به‌سته‌ریكراون و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له زیادبووندایه.
به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای “وه‌با” هۆشداری ده‌ده‌نه خه‌ڵك و ده‌ڵێن: تێستی تاقیكردنه‌وه‌ی نێوه‌ی تووشبووان له تاقیگه‌كانی به‌غدا پشتڕاست كراونه‌ته‌وه. پارێزگاری سلێمانیش له‌و باره‌وه وتی: ئه‌و په‌تایه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداره كه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كرێت، له ماوه‌یه‌كی كورتدا مرۆڤ ده‌كوژێت بۆیه له هه‌موو هاووڵاتییان داواكارین ڕێكاره بێهداشتییه‌كان بگرنه‌به‌ر.