كارگێڕان و بانده‌كانی ڕژیم له سه‌رووبه‌ندی دیاری كردنی سه‌رۆك كۆماری داهاتوو، نومایشێكی دووپاته‌كراوی گاڵته‌جاڕانه‌یان ده‌ستپێكردووه. ئه‌وان بۆ هاوده‌ردی كردنی درۆیینه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ره‌نج دیتووی ئێران، له‌ناو خۆیاندا كێبه‌ركێیانه. ئه‌وان هاوشێوه‌ی كایه‌ی منداڵانه‌ی “كێ بوو كێ بوو، من نه‌بووم” ده‌ستییان داوه‌ته ته‌بلیغات كردن بۆ به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتوو. با سه‌ره‌نج بده‌ینه چه‌ند نموونه‌ی خواره‌وه كه مشتی نموونه‌ی خه‌روارن و له‌م ڕۆژانه‌دا له چاپه‌مه‌نی و سایته‌كانی سه‌ربه ڕژیم بڵاوكراونه‌ته‌وه تا وێنه‌یه‌كی نوێ له ڕاده‌ی دژه‌مرۆیی بوونی سه‌رانی ڕژیم ببینین:
“عیزه‌توڵڵا زه‌رغامی”، سه‌رۆكی پێشووی سه‌دا و سیما و له كارگێڕانی باڵای به‌یتی ڕێبه‌ری ده‌ڵێ: ئه‌و ئیتر ئۆسوولگه‌را نییه و ئه‌م دابه‌شكارییه‌ی ئیسلاح ته‌ڵه‌ب و ئۆسوولگه‌رایه‌ی قه‌بووڵ نییه و به درووشمی نان، مه‌سكه‌ن، ئازادی و به خۆشه‌ویستیی چێگواراوه هاتووه‌ته مه‌یدان! “ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی” به‌ڕێوه‌به‌ری شۆرای نیگه‌هبان و سه‌رۆكی مه‌جلیسی خۆبرێگان و ئه‌ندامی مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌تی نیزام و ئه‌ندامی شۆرای باڵای ئینقلابی فه‌رهه‌نگی ده‌ڵێ: “باروودۆخی ئابووریی وڵات یه‌كجار جێی نیگه‌رانییه. باروودۆخه‌كه بۆ توێژه كه‌م داهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا، یه‌كجار دژواره و قیمه‌ته‌كان هه‌موو ڕۆژێ ده‌ڕۆنه سه‌رێ، به‌رپرسان پێویسته هه‌رچی زووتر به كێشه و گرفتی خه‌ڵك ڕابگه‌ن”. ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ: “شۆرای نیگه‌هبان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئابووری و بژێویی خه‌ڵك هه‌ر كارێك كه له‌ده‌ستی بێت ده‌ریغی ناكات” و ئیدیعا ده‌كات كه “له‌م باروودۆخه دژواره ئابوورییه‌دا هاوڕێ و هاوده‌ردی خه‌ڵكین”. “ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كۆلی” ئه‌ندامی مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌تی نیزام و نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، له دانیشتنێكی خوێندكاری‌دا دان به‌وه داده‌نێ كه “٦٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین” و به وته‌ی ناوبراو “ده‌سه‌ڵات به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بێت پێویسته ده‌نگی هه‌ژاران ببیستێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كات، له‌وانه‌یه ئه‌و ڕووداوه ڕوو بدات كه نابێ ڕوو بدات”.
بێگومان ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئه‌م “زه‌نگی مه‌ترسی”یه‌ی بیستووه. به‌ڵام باروودۆخه‌كه شڵه‌ژاوتر و ڕاستییه‌كان سه‌رسه‌ختر له‌وه‌ن كه بكرێ به‌مجۆره نومایشانه خه‌ڵك فریو بده‌ن. له ئاستێكی دیكه‌شدا چاپه‌مه‌نییه‌كانی ناوخۆی ئێرانیش چه‌ند گۆشه‌یه‌ك له باروودۆخی ناله‌باری ئابووریی خه‌ڵك و زه‌نگی مه‌ترسییه‌ك كه لێدراوه، بڵاو ده‌كه‌نه‌وه:
سایتی “شه‌هروه‌ند ئانلاین” سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی برینج و توانای كڕینی خه‌ڵك له بابه‌تێكدا له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی هاورده‌كارانی برینج ده‌نووسێ: “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی برینج بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه له جه‌معییه‌تی ٨٢ ملیۆن كه‌سیی خه‌ڵكی ئێران ته‌نیا ١٥ ملیۆن كه‌س بتوانێ برینج بكڕێ”. سه‌ره‌تاكانی ساڵ بوو كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی گۆشت و مریشك بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌ت قیمه‌ت دانانی به‌ناو ده‌ستووری ئه‌نجام بدات، به‌ڵام قیمه‌ت دانانی ده‌ستووریش نه‌یتوانی چاره‌سه‌رێك بێت بۆ نه‌مانی ئه‌م كاڵایانه له‌سه‌ر سفره‌كانی خه‌ڵك. پاش ئه‌وانه ئێستا نۆبه‌تی نانه. ڕۆژنامه‌ی “ئێقتێسادی پووپا” له ژماره‌ی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵاندا له‌سه‌ر زاری كارناسێك ده‌نووسێ: “له‌و ماوه‌یه‌دا قسه‌وباسێك سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی نان هاتووه‌ته گۆڕێ. ئه‌م بابه‌ته هێڵی سووری خه‌ڵكه، گاڵته به نانی خه‌ڵك ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه نان یه‌كێك له خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكی ئێرانه و خه‌ڵك نه‌مانی نان له‌سه‌ر سفره‌كانیان قه‌بووڵ ناكه‌ن”. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌گه‌ری گران بوونی نان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌فته‌ری كاروباری بازرگانی وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تجاره‌ت له ڕۆژنامه‌ی “ئێمرووز” ژماره‌ی چوارشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند كه “ده‌وڵت جارێ نان گران ناكات”! ئه‌وان ئه‌زموونی گران كردنی له‌ناكاوی بێنزینیان هه‌یه و هه‌ربۆیه به‌نیازن به‌شێنه‌یی خه‌ڵك به‌ره‌و بێبه‌شی و هه‌ژاریی بێ‌سنوور پاڵ پێوه‌نێن. هه‌ر به‌م هۆكاره‌شه ناوبراو ته‌ئكید ده‌كات كه ده‌وڵه‌ت جارێ نان گران ناكات. هه‌ڵبه‌ت گۆڕانی ئیحتمالیی باروودۆخی كه‌ش و هه‌وا و پێشبینیی سه‌رهه‌ڵدانی ویشكه‌ساڵی و دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌مساڵدا، ده‌توانێ وه‌زعه‌كه له‌وه‌ش خراپتر بكات و له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی زیاتری قیمه‌ته‌كان نه ته‌نیا برینج به‌ڵكوو نانیش خێراتر له‌سه‌ر سفره بێڕه‌ونه‌قه‌كانی خه‌ڵك لابه‌رێت.
له‌په‌نای ئه‌م باروودۆخه قه‌یراناوییه‌وه كه به‌رده‌وام پانتایی بێبه‌ری بوونی زۆربه‌ی خه‌ڵك له ژیانێكی ئاسایی و به‌تاڵ بوونی سفره‌ی زۆریان له سه‌ره‌تاییترین خوارده‌مه‌نییه‌كان په‌ره‌ده‌ستێنێت، پێویسته دواهاته‌كانی په‌تای كۆرۆنا و بێ كه‌فایه‌تیی ده‌وڵه‌ت و گشت ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی به‌رامبه‌ر به سڵامه‌تیی گیانی خه‌ڵك ئیزافه بكه‌ین. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، پێویسته باسی په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامی بێكاریش بكرێت. ڕۆژنامه‌ی ئیقتسادی پووپا له هه‌مان ژماره‌دا له‌سه‌ر زاری هه‌مان كارناسه‌وه ده‌نووسێ: “ئه‌مڕۆ شایه‌دی ئه‌وه‌ین كه نزیك به ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵك له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریی تۆخدا ده‌ژین و ڕێژه‌ی بێكاری به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوونه و هه‌ربۆیه زیاتر له ڕابردوو شایه‌دی شڵه‌ژاویی كۆمه‌ڵایه‌تین”. سه‌رانی ڕژیم بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته نگریسه‌كه‌یان ٤٢ ساڵه نانی سه‌ر سفره‌ی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، سه‌روه‌تی به‌رهه‌م هاتوو له كار و زه‌حمه‌تی ئه‌وان به‌تاڵان ده‌به‌ن و ئه‌مڕۆ پتر له هه‌موو كاتێك به به‌كارهێنانی هه‌ر ئه‌م سه‌روه‌تانه، ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوتگه‌ریی خۆیان بۆ سه‌ركوت كردنی خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو و ناڕازی به‌هێز ده‌كه‌ن. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی به هه‌موو دار و ده‌سته و یاڵه‌كانییه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌رییان له ناوه‌نده‌كانی كار و له شار و گه‌ڕه‌كه‌كان بیستووه. هه‌ربۆیه به‌خه‌یاڵی خۆیان وه‌په‌له كه‌وتوون تا گۆیا پاشه‌كشه به‌م حه‌ره‌كه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه بكه‌ن. هه‌ر ڕۆژێك كه تێده‌په‌ڕێ، خه‌ڵك بۆ یه‌كگرتوو كردنی ڕێزه‌كانیان هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێش هه‌ڵده‌گرن و خۆیان بۆ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕژیم ئاماده‌تر ده‌كه‌ن. ڕێك له‌به‌ر ئه‌و ڕاستیانه‌یه كه ئه‌مڕۆ گشت ده‌زگا ته‌بلیغاتییه‌كان وه‌كار كه‌وتوون تا ڕیاكارانه به باس كردنی ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ی كه خه‌ڵك ساڵانێكه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هاواری ده‌كه‌ن، تووڕه‌یی خه‌ڵك دامرێكێنن. ئه‌وان له هه‌ر باڵ و داروده‌سته‌یه‌كه‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌رد و ڕه‌نجی خه‌ڵكیان وه‌بیرهاتووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر و گوێی یه‌كتر ده‌ده‌ن و ئه‌م یان ئه‌و باڵ، ئه‌م یان ئه‌و به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ر، به هۆكاری كێشه بێ ئه‌ژماره‌كانی ژیانی خه‌ڵك پێناسه ده‌كه‌ن تا به‌ڵكوو گشت نیزامه‌كه‌یان له زه‌بری تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر به‌دوور ڕاگرن.