به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، موسته‌فا شیرازی، ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان و نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی له‌و شاره له وتارێك دا هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵكی به‌شدار له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز به تایبه‌ت خه‌ڵكی ئاوایی نێ كردووه.
موسته‌فا شیرازی كه پێشتر ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كی له ئێعدامی لوقمان و زانیار مورادی گێڕابوو، ئه‌مجاره هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆزی مه‌ریوان كردووه و ڕایگه‌یاند: گه‌نجانی ئه‌و شاره هه‌ڵه‌یان كردووه كه له مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز به‌شداریان كردووه و لاوانی به غیره‌تی ئیسلامی به‌دوای ده‌ركردنی فتوا سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه دوو ماتۆڕسه‌واری خۆكوژ له سناریۆیه‌كی قێزه‌ون دا هه‌وڵی خۆته‌قاندووه‌یان له مه‌راسیمی نه‌ورۆزیی كانی دینار دابوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.