ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ كه‌وته نێو چۆمی “زه‌ڕینه” و خنكا و له به‌ندئاوی مهابادیش پیاوێكی ته‌مه‌ن ٧٤ ساڵ به‌هۆی نوقمبوون له به‌ندئاوی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستداوه. له شاری مه‌ریوانیش منداڵێكی ته‌مه‌ن ٢ ساڵ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ نێو چاڵئاوێك كه‌شاوه‌رزی خنكا و له به‌ندئاوی “حه‌سه‌نلوو”ی شاری شنۆش پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ له ئاودا نوقم بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵه شه‌ش ساڵ ته‌مه‌نه خه‌ڵكی گوندی “نه‌سیركه‌ندی”ی سه‌ربه شارستانی میاندووئاون و له‌كاتی سه‌یران له نزیك چۆمی “زه‌ڕینه”، ده‌كه‌وێت نیو ئاو و ده‌خنكێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی خه‌ڵكی مهاباد به‌هۆكارێكی نادیار له به‌ندئاوی مهاباددا ده‌خنكێت و له شاری مه‌ریوانیش به‌هۆی نه‌بوونی حه‌ساری ئیمه‌نی له ده‌ورووبه‌ری حه‌سێڵه‌كانی كه‌شاوه‌رزی، منداڵێكی ته‌مه‌ن ٢ ساڵ ئه‌كه‌وێته نێو چاڵئاوێكی كه‌شاوه‌رزی و ده‌خنكێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش لاوێكی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ له به‌ندئاوی “حه‌سه‌نلوو”ی نه‌غه‌ده خنكا و حه‌فته‌ی ڕابردووش سێ كه‌س له به‌ندئاوی سه‌رده‌شت گیانیان له‌ده‌ستدابوو.