کەشاوەرزانی شاری قەسری شیرین بە بڵاوکردنەوەی چەند بەڵگەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا سهبارهت به بڕیاری ئیدارەی ئاوی ئەو شارە بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیەکی زۆر بە بیانووی کەمئاوی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەو بەڵگانە، بەروارێک بۆ کەشاوەرزان دیاری کراوە و پێیان وتراوە تا ئەو ڕێکەوتە ئەگەر ئەو بڕە پارەیە نەخرێتە سەر حیسابی ئیدارەی ئاو، ئاوی زەوییە کشتوکاڵیەکانیان دەبڕێت و بەو جۆرەش زەوی و زارەکانیان بە تەواوەتی وشک دهبێت. جێگای ئاماژەیە ئەم بڕیارەی ئیدارەی ئاو لە کاتێکدایە کە هەژاری بەرۆکی زۆربەی دانیشتووانی ئێرانی گرتووەتەوە و لە دۆخێکی نالەباردا دەژین.