ڕۆژی یەکشەممە 22ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی دەرکراوی ئاگرکوژێنەوەی شاری کورد لە ناڕەزایەتی بە باروودۆخی کاریان لە بەرامبەر بینای ئوستانداری کۆبوونەوە.
به پێی ڕاپۆتهكان، پتر لە 30 کرێکاری ئاگرکووژێنەوەی شاری کورد کە پێشتر لە ڕێگەی ئەزموونەوە دامەزرا بوون، ئێستا ساڵ و نیوێکه بێکار کراون. کرێکارانی ناڕازای خوازیاری دیاری کردنی باروودۆخی کارەکەیانن.