کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕەزایەتی دەربڕینی سەدان هاووڵاتیی خەڵکی شەنگاڵ لە دژی سوپای عێراق

ناڕەزایەتی دەربڕینی سەدان هاووڵاتیی خەڵکی شەنگاڵ لە دژی سوپای عێراق

ڕۆژی هەینی سەدان هاوڵاتی خەڵکی شەنگال لە دژی هەبوونی سوپای عێراق لە ناوچەیسنونو کۆمەڵگەیدوگورکۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، کە ڕێگە بە هیچ هێزێک نادەن ئیرادەی هاوڵاتیانی شەنگال بشکێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو کۆبوونەوەیه‌دا هاووڵاتییانی کۆمەڵگەیدوگورڕێگای سەرەکی پەڕینەوە بۆ ناو سنونیان داخستووە و لە دەوروبەری هێزەکانی سوپای عێراق لە ناوچەکە کۆبوونەتەوە و داوایان کردووە ئەو هێزانە ناوچەکە جێبهێڵن، لە لایەکی دیکەوە هاوکات لەناوچەی سنون بەشێک لەهاوڵاتیان لە چوارڕیانی ناسراو بەمام زەکیکۆبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان لە بوونی هێزە عێراقییەکان لەناوچەکەدا دەربڕیووە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزێکی گەورەی سوپای عێراق بە تانک و تۆپ لە ناو گەڕەک و کۆڵانەکانی شەنگاڵدا بڵاوبووەتەوە چەند جارێکیش شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی شەنگاڵ و ئەو سوپایەدا ڕوویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

تێکهەڵچوونی خەڵک و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە جادەی نێوان سەقز- بانە

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی بازیافتی شاره‌داری كرماشان

-

ئاگردانی به‌نێره‌كانی خامنه‌یی و سپای پاسداران له‌ شاری سنه‌

-

چالاك بوونه‌وه‌ی پدافه‌نده‌ ئاسمانییه‌كانی كرماشان و ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ كوردستان

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ سنووری نه‌وسوود

-