هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری مەریوان بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییکاندا، ناڕەزایەتی خۆیان لەسەر پیسبوون و خراپی کوالێتی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ههتا ئێستا چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە خراپی و پیسیی ئاوی خواردنەوە لە شارەکانی ئوستانی سنەدا بڵاو کراوەتەوە، بەڵام هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە نەگیراوەتەبەر.