بەشێک لە دانیشتووانی شاری ئیلام ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ، بە بڵاو کردنەوەی چەند دیمەنێک لە نێو کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارە، ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرانبەر کۆ نەکردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان دەربڕی.
ناڕازییان ڕایانگەیاندووە، کۆ کردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان لە ئەستۆی زانکۆی پزیشکی و نیزام پزیشکی ئەو شارەدایە و کەمتەرخەمی ئەوان لە کۆ نهکردنەوەی ئەو زبڵانە هەڕەشەی لە سەر تەندرووستی دانیشتووانی ئەو شارە درووست کردووە.