رۆژی چوارشەممە 12ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە ئۆپێڕاتۆرەکانی برقی فشار قەوی لە تاران، لە ناڕەزایەرتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان و کەمتەرخەمی بەرپرسان کۆبوونەوە.
زیاد لە سێ هەزار ئۆپێڕاتۆری برقی فشار قەوی لە تاران لە دۆخێکی نالەبار دا کاردەکەن و شێوازی دامەزرانیان ناڕوونە. ئەم ئۆپێڕاتۆرانە تا ئێستا چەندین جار داواکارییەکانی خۆیان، بە گوێ بەرپرسان گەیاندووە، بەڵام وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە. کرێکارانی ناڕازی لە کۆبوونەوەی ئەمجارەیان دا خوازیاری بایەخ دان بە خواستەکانیان و پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان کە سەرەکی ترینیان دامەزران بە شێوەی رەسمییە، بوون.