به‌تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك حه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ شۆفێری هێڵی “بی ئاڕ تی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم و بڕیاری دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌ن بۆ ئازاد كرانیان، هێشتا ئه‌و شۆفێرانه له زیندانی ئه‌وین به به‌ندكراوی ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه هه‌موو ڕۆژێك به پێی به‌ڵێنی كارمه‌ندان و به‌ڕێوبه‌رانی دادگا له به‌یانیه‌وه هه‌تا دوانیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م ئه‌و زیندانه‌دا چاوه‌ڕێی ئازادبوونی ئازیزانیان ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه “ڕه‌زا شه‌هابی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” له ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شێركه‌تی واحد هێشتا له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین به‌ندكراون و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان “ڕه‌زا شه‌هابی له ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیه‌وه به‌نه‌ماڵه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له به‌ندی ٢٠٩ی ئێڤین ڕاگیراوه.